گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە مەیدانی بەرخۆدانی گردی هەکاری لە مەتینا چالاکیەکی شۆڕشگێڕانەیان ئەنجامدا چەندین داگیرکەر سزادران.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە مەیدانی بەرخۆدانی گردی هەکاری لە مەتینا چالاکیەکی شۆڕشگێڕانەیان ئەنجامدا چەندین داگیرکەر سزادران و ژمارەیەک چەکیش دەستیان بەسەردا گیرا.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی گەریلا چالاکیەکە بۆ سڵاوکردن لە ٤٤هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە ئەمڕۆ کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی دوای نیوەڕۆ دەستیپێکرد و کاتژمێر ٢:٣٠ خولەک کۆتایی هات و شەڕێکی سەخت لە شوینەکانی داگیرکەراندا ئەنجامدرا.
بەپێی سەرچاوەکانی گەریلا، گەریلاکان چوونە ناو پێگەکانی دوژمنەوە لە گردەکانی شەهید عاکیف و شەهید زەمانی، یەک بە یەک پێگەکانی داگیرکەران تێکشکاند لەو ئ چالاکیەدا چەندین سەربازی داگیرکەری تورک سزادراون و چەندین چەک و کەرەستەی سەربازیش دەستیان بەسەردا گیراوە ئەو چەک و کەلوپەلانەی کە ماونەتەوە لەلایەن گەریلاکانەوە سووتێندراون.
دوای جالاکیەکەی گەریلاش سوپای تورکی داگیرکەر بە تۆپ هێرش دەکاتە سەر ناوچەکە بەڵام تا ئێستا هەپەگە بە فەرمی ئەنجامی ئەو چالاکیەی ئاشکرا نەکردووە.
ها-ع