لە گرێسپیش هێرش کرایە سەر هێزەکانی ڕژێم و سەربازێک کوژرا

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گرێسپیش هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ڕژێمی سوریا و سەربازێکیان کوشت.


کەمێک لەمەوبەر، لە گوندی گۆڕ حسۆ سەربە شاری گرێسپی، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ڕژێم.

بەپێی هەواڵیکی ئاژانسی هاوار هێزەکانی ڕژێم بە چەکی قورس لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانییەوە کراونەتە ئامانج و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سەربازێکی ڕژێم کوژراوە.

هەر ئەمڕۆ سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی دوو خاڵی سەربازیی هێزەکانی ڕژێمی سوریای لە تل تەمر کردبووە ئامانج.

ک.س