لە گرێسپی داگیرکراو، تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا

تەقینەوەیەکی بەهێز لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری گرێسپی داگیرکراو ڕوویدا.


ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردووەتەوە، تەقینەوەیەکی بەهێز لە گەڕەکی عەین ئاروس لە باشوری شاری گرێسپی داگیرکراو ڕوویدا.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی کوژراو برینداری چەتەکان لەو تەقینەوەیەدا بەردەست نیە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی، لە ڕۆژی ٩ی مانگی ١٠ی ئەمساڵ هێرشێکی فراوانیان بۆسەر باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستپێکردووەو چەند ناوچەیەکیان داگیرکردووە، شاری گرێسپی-ش یەکێکە لەو شارانەی کەلە لایەن سوپای تورک و چەتەکان داگیرکراوە.

ب.ش