لە گرێ سپی لەنێوان گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک-دا شەڕ ڕوویدا، بەپێی زانیاریەک کەسێکی مەدەنی کوژراوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، کە پشتی بە سەرچاوە هەرێمیەکان بەستووە، لە گەڕەکی شەرقی گرێ سپی لەنێوان چەتەکانی ئەحرار ئەلشەرقیە و جەبهە ئەلشامیەدا شەڕ ڕوویداوە، بەپێی زانیاریەکان کەسێکی مەدەنی بەناوی بەشار ئەسەعد کوژراوە.
لەلایەکی ترەوە باسی ئەوەشی کرد، کە لە گرێ سپی و گوندەکانی عەین عیسا چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی خەڵکی مەدەنی و ژمارەیەک کەسیان ڕفاندووە.
د.ع