لە گوندێکی خانەقین داعش ٦٠ سەر گامێش و مەڕی سووتاند

لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی خانەقین سێ تەویلەی ئاژەڵ سووتێندران و ٦٠ سەر گامێش و مەڕ لەناوچوون، دەوترێت، کە چەتەکانی داعش ئەو هێرشەیان ئەنجامداوە.


شەوی ڕابردوو سێ تەویلەی ئاژەڵ لە گوندی عەلی شەباهی لە ناوچەی گڵەی سەر بەشارۆچکەی خانەقین-ی پارێزگای دیالە سووتێندران و ٦٠ سەر گامێش و مەڕ لەناوچوون.

سەرچاوەیەک لە سوپای عێراقی بە ڕۆژنیوزی وت:"پێدەچێت چەتەکانی داعش ئەو هێرشەیان ئەنجام دابێت".

جێگای ئاماژەیە ئەو گوندە نزیکە لە پردی حەلوان لەنزیک چەمی ڕووباری ئەڵوەن و پێشتریش چەند جارێک داعش لەو ناوچەیە ھێرشی ئەنجامداوە.

ش.ف