سێشەممە, 2 يون 2020 – 16:41 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: توشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوی COVID19 ئافرەت تەمەن ٦٣ ساڵ، دانیشتوی دەڤەری گەرمیان شارۆچکەی کفری گەڕەکی ئازادی، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆۆنای نوێ COVD-19 لە ٣٠-٥ لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بەوەش کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە هەشت کەس، هەروەها کۆی گشتی توشبووان ٧٤٥ توشبووە، کە ٤٢٠ توشبوویان چاکبوونەتەوە.
د.ع