لە یادی ڕۆژنامەگەریی کوردییدا ڕۆژنیوز ڕێزی لێنرا

بە بۆنەی یادی ١٢١ ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە، چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن لەلایەن قائیمقامییەتی سلێمانییەوە ڕێزیان لێنرا، کە ئاژانسی ڕۆژنیوز یەکێکبوو لەو دەزگایانە.


ئەمڕۆ یادی ١٢١ساڵەی دەرچوونی یەکەمین ڕۆژنامەی کوردییە، بەو بۆنەیەوە، لە بینای قائیمقامییەتی پارێزگای سلێمانی، خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر ژمارەیەک دەزگای ڕاگەیاندندا دابەشکرا.

ئامانجی خەڵاتکردنی ڕۆژنامەنووسان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن، بە مەبەستی سوپاسکردنیان بوو لە پای ڕۆماڵکردنی چالاکییە جۆربەجۆرەکان.

لە یادەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانییەوە بەخشرایە، ئاژانسی ڕۆژنیوز، کە لەلایەن ڕۆژنامەنووس سەمیرا شەهابیی-ەوە خەڵاتەکە وەرگیرا.

س.ح