بەشێک لە مامۆستای ئاینیی لە بەیاننامەیەکدا، كه ئاڕاستهی هێزە ئەمنییەكانیان كردووە ڕایدهگهیهنن، نیشتیمانی کارەکەتان بەرپرسیایەتیە لە ڕۆژی دوایی، پشتگیریی زاڵم و ستەمکارەکان مەکەن و داوا لە سەرۆكایەتییەكانیش دەكەن، زۆر لە خوێندکاران نەکەن، با دۆخەکە لەدەست نەچێت.
خۆپیشاندانی خوێندكاران پێینایە چوارەمین ڕۆژەوە و سوورن لەسەر جێبەجێكردنی داوا كارییەكانیان، كە خۆی لە خەرجكردنی دەرماڵە و باشكردنی خزمەتگوزاریی بەشە ناوخۆییەكان دەبینێتەوە و ئەمڕۆش، لە سلێمانی و كەلار و هەڵەبجە و كۆیە و كفری دەستیپێكرد.
لهبهیاننامهیهكدا، كە ئاڕاستەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و وەزیری خویندنی باڵاو تویژینەوەی زانستی و دەسەڵاتدارانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان كردووە، ژمارهیهك له مامۆستایانی ئاینی ڕایانگهیاندووه، ئاگاداری ڕوداوەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستانین، ئاماژەی زۆر ترسناک لەسەر ڕەوشی ئێستای هەرێمەکەمان هەیە، قات و قڕیی و نەبوونی مووچە و کۆمەڵێک گرفتی خزمەتگوزاریی ڕووی لەخەڵک و جەماوەر کردووە، خەڵکی بێزارو بێ تاقەت کردوە، ئەمەش بۆتە هۆکار گەنجان وڵات بەچی دێڵن و لەسنورو بەحرەکان دەمرن.
مامۆستایانی ئاینی داوای خوێندكاران بە ڕاست و ڕەوا ناودەبەن و داوا لە خوێندكاران دەكەن، ڕێگەنەدەن داواکاریەکانیان بەلاڕێدا بڕوات و توندو تێژی لێ بکەوێتەوەو مافەکانیان لەدەست بدەن.
بەشێكی یاداشتەكەیان ڕوو لە هێزە ئەمنییەكانە و دەڵێن: هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و بەرگریی نیشتیمانی کارەکەتان بەرپرسیارێتییە لە ڕۆژی دوایی، لەدونیاش پشتگیریی زاڵم و ستەمکارەکان مەکەن، لێدان و شەق وەشاندن و ئیهانە کردنی خەڵک و میللەتی خۆت تاوانەو پەڵەیەکی ڕەشی مێژوییە.
مامۆستایانی ئاینی داوا لەهەر سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم دەکەن بەزۆترین کات بێنە سەر خەت و مافی تەواو ی خزمەتگوزاری خوێندکاران دابین بکەن، زیاتر لەوە زۆر لە خوێندكاران نەکەن باوەزعەکە لەدەست نەچێت، دوای تەواوی پرۆسەکە لەدەست بدەن.
ئەو مامۆستایانەی ئیمزای یاداشتەكەیان كردووە:
1- مامۆستا مەلا محمود فقی
٢- مامۆستا نادر کانی کوردەیی
٣- مامۆستا شیرزاد عبدالوهاب.
٤- مامۆستا عبدالخالق روناکی
٥- مامۆستا زرار گرتکی
٦- مامۆستا ادریس کاریتانی
٧- مامۆستا خالد کەردی.
٨- مامۆستا نامیق هەنارەیی
٩- مامۆستا سڵیم شوشکەیی
١٠- مامۆستا عمر جاف.
١١- مامۆستا هێمن شارستێنی
١٢- مامۆستا عمر شارستێنی
١٣- مامۆستا نازم عسمان خەتیب.
١٤- مامۆستا عداللە غوڕغوڕەیی
١٥- مامۆستا خیراللە حسن.
١٦- مامۆستا بەڵێن ڕانیەیی
١٧- مامۆستا عبدالفتاح ناوبەرگەیی.
١٨- مامۆستا صدالردین بالیسانی
١٩- مامۆستا فتح اللە کانی مازویی
٢٠- مامۆستا عبدالستار حاجیاوە
٢١- ملا ابوبکر کانی تویی
٢٢- ملا عوسمان کانی کوردەیی.
۲۳- ملا هاشم عبدالله
٢٤- زیرەک مغدید
٢٥- ملا شیمال کمال سورچی
٢٦- ملا انس عبداللە
٢٧- ملا یوسف سلیمان
٢٨-ملا حسین علی احمد
٢٩- ملا ازاد جوهر
٣٠- ملا سلیمان کریم
٣١- ملا یعقوب بکر
٣٢- ملا ابراهیم کریم
٣٣- ملا سباح خدر
٣٤- ملا مقسود اکرم