مامۆستایانی ئاینی دژی سیخوڕیی هەڵوێست نیشان دەدەن

کۆمەڵێک مامۆستای ئاینیی لە ڕاگەیەندراوێکدا، دژی سیخوڕیی هەڵوێست نیشان دەدەن و ڕایدەگەیەنن، کە ئەوە بە دەقی قورئانی پیرۆز حەرام کراوە.


لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەکی بە ڕۆژنیوز دراوە، ٢٠ مامۆستای ئاینی لە شارە جیاکانی باشوری کوردستان، سیخوڕیکردن بۆ وڵاتان بە حەرام دەزانن و داوا دەکەن، هەمووان خۆیان لەو کارە بەدووربگرن.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەمشێوەیەیە:

بابەت:فتوای حەرام كردنی سیخوڕی

بەهۆی ئەوەی لەو ماوەیەدا دیاردەی سیخوڕی بۆ بێگانە لە هەرێم زیادی كردووە، سزاو لێپێچانەوەش بۆ ئەو دیاردە مەترسیدارە نەبینراوە، بۆیە ئێمە كۆمەڵێك مامۆستای ئاینی لە نووسینگەی ستاندەر دانیشتین بۆ تاوتوێی  ئەو  پرسە، کە (بە پێی دەقی قورئان كارێكی حەرامە) بۆیە كۆڕای زانایانی ئاینی لەسەرە، سەر شۆڕیشە بۆ دونیا، پێویستە وڵاتی  خۆت خۆ شبوێت، داواش لە لایەنی  پەیوەندیداری نیشتمانی دەكەین بە دەنگیكی زولال وبەرز ئاگاداریان بكاتەوە، داواش لەو هەڵخەڵەتاوانە دەكەینەوە نەكەونە ئەو داوە شەیتانیە، هەریەكە لەخزم ودایك وباوكان ئاگاداری دەوروبەری خۆتان بكەنەوە و ئەو ئەركە گشتیە جێبەجێ بكەن، داواش لە مامۆستایانی ئاینی دەكەین لە وتاری هەینی ئەو باسە شەرعیەبكەن.

١-مامۆستا مەلا رشیدسیگری – دهۆك .

٢-مەلا شڤان دهوک .

٣-مەلا ئەمین دهوک.

٤-مەلا ئەمین ئورەماری.

٥-مامۆستا حسن علی.. رانیە.

٦-م.عومەر خدرجیجەیی–هەولیر

٧-م.علی دوكورتكانی -هەولێر

٨-م.شوكر مەنتك- هەولێر

٩-مەلا نەبی دۆڵە ڕەقە

١٠-مامۆستا عبدالرەحمان دۆڵە ڕەقە .

١١-مامۆستاعەبدوڵا سوێرەڵە .

١٢-مامۆستائەبوبکر کانی توویی .

١٣-مامۆستا ئەبوبکر لۆتەری .

١٤-مامۆستاسەعد پشتئاشانی .

١٥-مامۆستا عومەر شارستێنی .

١٦-مامۆستا بەختیار بەرزنجی .

١٧-مامۆستاشوان جەلکی .

١٨-مامۆستا محەمەد شوانی- كركوك

١٩-مامۆستا عەلی - گەرمیان

٢٠-مامۆستا مەلا محەمەد ڕۆخانەیی - کەركوك

س.ح