مامۆستایانی زانکۆ پشتگیریی مانگرتووانی سلێمانی دەکەن

ئەو شاندەی مامۆستایانی زانکۆکانی باشوری کوردستان، کە سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کردبوو، پشتگیریی خۆیان گەیاندە مانگرتووانی سلێمانی.


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاندێکی مامۆستایانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، کە لە مامۆستایانی زانکۆکانی هەڵەبجە و سلێمانیی پێکهاتبوون، سەردانی مانگرتووانی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیایان کرد لە شاری سلێمانی.

هاوژین مەلا ئەمین، مامۆستای زانکۆی سلێمانی و ئەندامی شاندەکە، لەبارەی سەردانەکەیانەوە بۆ ڕۆژنیوز وتی: ئەم مانگرتنە گوزارشتە لە ئیرادەی هەر چوار پارچەی کوردستان، پێویستە گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی پێبێت، پێویستە لەشکرکێشیی تورکیاش بۆ سەر کوردستان کۆتایی پێبێت.

ناوبراو، هیواشی خواست، کە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان، وشیار ببنەوە بەرامبەر بەو هەڵوێستانیەی، کە لەسەر سەر دۆزی ڕەوای کورد هەیە، "کە هەڵوێستێکە تەواو ناتەبایە لەگەڵ ئیرداە و ویستی خەڵکی کوردستان".

ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا بە بەشداری چەند گروپێکی جیاواز لە هەر چوار پارچەی لە کوردستان، لە ڕۆژی ۱٤کانونی دوومی ساڵی ٢٠١٨وە  بە دروشمی سیستمی "ئیمرالی تێکدەشکێنین و لە گەڵ سەرۆکمان بە ئازادی دەژین"، دەستیان بە مانگرتن کردووە، ئەمڕۆش سیانزەیەمین گروپ درێژەیان بە چالاکییەکە دا.

 


ک.ک