مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوامن لە بایكۆت و گردبونەوە و سورن لەسەر ئەوەی تا داواكاری دامەزراندنیان جێبەجێنەكرێت بایكۆت ناشكێنن و بەردوامی بە گردبونەوەكیانیان دەدەن.
ئەمرۆ، لە سنوری هەولێر و سلێمانی و هەڵبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین، مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوامییان بە گردبونەوە و ناڕەزایی ڕۆژانی ڕابردوویاندا و داوای دامەزرادنیان دووپاتكردەوە.
مامۆستایانی وانەبێژ لە سنوری شارۆچكەی كۆیە دەڵێن: بەهیچ شێوەیەك ڕازی نابین تا حكومەتی هەرێم نەمانكات بە گرێبەست یاخود هەمیشەیی، چونكە ئێمە ئەركی زیاترمان لەسەرە و بەشە وانەی زیاتر لە خوێندگاكانی دەرەوەی شار دەڵێینەوە .
ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستاندا زیاتر لە ٢٢ هەزار مامۆستایە و بەشێكی زۆری میلاكاتی وەزارەتی پەروەردەیان پڕكردووەتەوە.
هەروەها، لە سنوری شارۆچكەی ڕانییە، مامۆستایانی وانەبێژ بە دروشمی “مامۆستایانی وانەبێژ ئەرکی خۆیان جێبەجێکردووە و چاوەڕێی ماف و دامەزراندنی هەمیشەیین و تەنها دامەزراندنمان دەوێت”، لە سلێمانی لەبەردەم نووسینگەی پەرلەمان و لە کەلار، چەمچەماڵ، قەڵادزێ و ڕانیە لەبەردەم بەڕێوبەرایەتییەکانی پەروەردە گردبوونەوە و داوایان کرد بە فەرمیی دابمەزرێن.
س.س