مامۆستایەكی ئاینیی لە نوێژی هەینییدا ڕایگەیاند، دەوڵەتی توركیا دوێنێ دوو منداڵی كوردی شەهیدكرد، ئەوە لای خوای گەورە لە هەموو لەناوبردنی سەرزەوی تاوانترە، دەشڵێت: تورکیا خۆی بە مسوڵمان دەزانێت و دێت منداڵ دەکوژێت.
دوێنێ، دەوڵەتی تورك گوندی زێوەسەری لە ناوچەی بامەڕنێ بۆردوومان كرد، كە ناوچەیەكی گەشیتارییە و بەو هۆیەوە دوو منداڵ شەهیدبوون.
لە شارۆچکەی بەردەڕەشی پارێزگای دهۆك، مەلا عوسمان لە وتاری هەینییدا باسی لە بۆردوومانەكەی دوێنێی دەوڵەتی تورك كرد لە بامەڕنێ و وتی: دوێنێ دوو منداڵ لە سنووری دهۆك لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە شەهید كران، دەزانن چی زوڵمێكە؟، دەوڵەتی توركیا خۆی بە موسڵمان دەزانێت و دێت منداڵ دەكوژێت!.
ئەو مامۆستا ئاینییە وتیشی: ئەو دوو منداڵە كە بە بۆردومانی توركیا شەهیدبوون لەلای خوای گەورە سكاڵا دەكەن و دەڵێن: ئەوە ئێمەیان شەهیدكرد، ئێمە تاوانمان چی بوو دەولچەتی توركیا نەك حەقی پێنەداین لەو دنیایەدا شەهیدی كردین.
دەشڵێت: خوای گەورە دەفەرموێت، ئەو دنیایە چی تێدایە هەمووی لەناو بچێت هێندەی ئەوە تاوان نییە كەسێك بە ناحەق بكوژرێت، ئەگەر توركیا خۆی بە دەوڵەتی ئیسلام و موسڵمانی دادەنێت، دەبێت ڕێز لە دراوسێی و ئیسلام و مسوڵمانێت بنێت.
س.س