مانگرتنەکەی هەولێر ١٥٤ ڕۆژە بەردەوامە

مانگرتنەکان دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان لە کوردستان و وڵاتانی دەرەوە بەردەوامە، لەوچوارچێوەیەدا، لە نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری کوردستان، ١٥٤ ڕۆژە مانگرتن بەشێوازی خولیی بەردەوامیی هەیە.


لە شاری هەولێر، نوێنەرایەتی هەدەپە مانگرتنی دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان درێژە پێدەدات، تائێستا ٧٦ گروپ بەشدارییان لەمانگرتنەکەدا کردووە، ئەمڕۆش گروپی ٧٧ـەم دەستی بە مانگرتن کرد.

هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی مانگرتنەکەدا بە شێوازی خولیی، ناسر یاگز ئەندامی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری کوردستان، بە بێسنوور ماوەی ١٥٤ ڕۆژە بەردەوامە لە مانگرتن، وێڕای خراپتربوونی باری تەندروستی، سوورە لەسەر بەردەوامیی دان بە چالاکییەکەی تا بەدیهێنانی ئامانجەکەی، کە لابردنی گۆشەگیریی سەر ئۆجالانە.

مزگین ئاری، ئەندامی نوێنەرایەتییە، جەختی لەوەکردەوە، کە تا گۆشەگیریی بەردەوامیی هەبێت ئەوان بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان، وتیشی: هێرشەكانی ئاكەپە و پۆلیسی دەوڵەتی تورک بۆ سەر دایكانی زیندانی  شەمەزار دەكەین، وە دڵنیاین بەرخودانی دایكان و مانگرتنی زیندانیان  بەسەر ئەردۆغان حزبەكەی و دەسەڵاتەكەی سەردەكەوێت.

س.ح