مانگرتن لە خواردن لە شەنگال بەردەوامە

چالاکیی مانگرتن لە خواردن لە شەنگال لە ٣٧مین ڕۆژیدا بەردەوامە، چالاکییەکە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بەڕێوەدەچێت.


 

ئەمڕۆ چالاکیی مانگرتن لە خواردن لە شەنگال، کە بە شێوەی خولیی بەڕێوەدەچێت، بوو بە ٣٧ ڕۆژ، چالاکییەکان بەردەوام دەبن تا گۆشەگیریی سەر ئۆجالان دەشکێت.

لە چالاکییەکەی ئەمڕۆدا ئەندامانی دەزگای خزمەتگوزاریی شەنگال و ئەندامانی پادێ دەوریان وەرگرت.

هەروەها ڕۆژانە بە دەیان هاوڵاتی و ڕێکخراوەکان سەردانی چالاکوانان دەکەن و پشتگیریی خۆیان بۆ چالاکوانان نیشان دەدەن.


ک.ک