مانگرتن لە سلێمانی دژ بە گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بەردەوامە

دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، مانگرتنی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی بەردەوامە، ئەمڕۆش گروپی ٦۲یەمین بەشداری مانگرتنەکە بوون، کە لە گروپێکی هەرچوار پارچەی کوردستان پێکهاتبوون.


ئێوارەی ئەمڕۆ ٦۲مین گروپ بەشدارییان لە مانگرتنی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا کرد لە شاری سلێمانی، کە ۱۲۲ ڕۆژە دژ بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، بەردەوامە.

گروپەکە لە چوار کەس پێکهاتوون، کە لە ھەرچوار پارچەی کوردستانەوە بەشدارییان کردووە.

مامۆستا غەمبار، هاوڵاتییەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بەشداریی لە مانگرتنەکەدا کرد، بۆ ڕۆژنیوز وتی: بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گوڤەن، ڕێبەر ئاپۆ، زیندانیانی سیاسیی و دۆزی ڕەوای گەلی کورد، بەشدارییمان لەم مانگرتنەدا کردووە.

وتیشی: داوا لە هەر کوردێکی بەشەرەف دەکەم، لە پێناو بەدەستهێنانی مافەکانمان و شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ، بەشداریی لەم مانگرتنەدا بکەن و پشتیوانیی بکەن.

د.ع