بڕیارێکی دادگای تاوانەکانی هەولێر دژ بە چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، بە جۆرێک دووکەس بۆ پشتیوانی ئەو سزادراوانە مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند، ئەوان داوای بەردەوامیی چالاکیی و فشارەکان دژ بە سزاکە دەکەن.
١٦ی ئەم مانگە دادگای تاوانەکانی هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانیی بۆ پێنج چالاکوان و ڕۆژنامەنووس بڕییەوە، ئەمەش کاردانەوەی توندی ناوخۆ و دەرەوەی لێکەوتەوە، هەروەها ڕۆژێک دواتر زیندانییان دژی بڕیارەکە و دۆخی شوێنی مانەوە و هەڵسوکەوتی بەرپرسانی زیندانەکە، مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند.
لە درێژەی هەڵوێستەکاندا دژی سزادانەکە و هەروەها پشتیوانی چالاکی مانگرتنی زیندانیان، ٢١ی ئەم مانگە دوو کەس بە ناوەکانی هەرێم مەحمود کە پیشەی ئەندازیارە و چالاکوانە، هەروەها عەلی حەمەساڵح کە مامۆستایە لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بۆ ماوەی هەفتەیەک مانگرتنیان ڕاگەیاند، دەربارەی چالاکییەکەیان و ئامانجیان، بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن و پەیامی خۆیان دەگەیەنن.
هه‌رێم مه‌حمود دەڵێت: ئامانجمان له مانگرتن شكاندنی ئه‌و كۆتوبه‌نده‌یه كه لەسه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی بادینان به‌تایبه‌تی و كوردستان به‌گشتی هه‌یه، جۆرێكه له په‌یام بۆ ده‌سه‌ڵات كه ئه‌م جۆره چالاكییانه پێش دە‌خه‌ین جیاواز له چالاكییه‌كانیتر كه كاریگه‌ری نه‌بووه، ئه‌م مانگرتنه بۆ پیشاندانی هه‌ڵویستی خۆمان بوو لە به‌رامبه‌ر ئەو سزا نایاساییەی به‌سه‌ر چه‌ند ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوان و مامۆستایانی بادیناندا سه‌پێنرا.

ئەم چالاکوانە دەڵێت:”ئه‌وه‌ی كه بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێكردووه خودی ده‌سه‌ڵاتی توركه، کە له هه‌ولێر حكوم ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتی توركیش مێژووی هه‌یه له‌گه‌ڵ مانگرتن، ده‌وڵه‌تی تورك باش ده‌زانێت چالاكی مانگرتن چه‌ند كاریگه‌ری هه‌بووه و ئه‌م مانگرتنه‌ی باشووریش كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت،
مانگرتن بۆ مافەکان یەکێکە لە چالاکییە کاریگەرییەکان لە جیهاندا، لە باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ـەوە بەتایبەت پەرە بەو چالاکییە دراوە و دەیان جۆر چالاکی مانگرتنی جیاجیا بەڕێوەبراون.
هەرێم باسی لەوەشکرد، کە “ده‌سه‌ڵاتی ئێستای كوردی درێژكراوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئاكه‌په‌یه و خه‌ڵكیش له‌وه تێگه‌یشتووه چالاكی مانگرتن گرنگی هەیە، ئەم چالاکیانەی ئێستاش بۆ ئه‌وه نییه دادگا به‌و بڕیارده‌دا بچێته‌وه، پێویسته ئه‌و چالاكیانه به‌رده‌وام بێت تا به‌ته‌واوه‌تی فاشیزمی تورك له باشووردا، ئه‌وه‌ی هه‌یه دەبێت بیبەستینه‌وه به ئازادبوونی ئه‌و زیندانیانه‌ی كه ئێستا له زینداندان، پێویسته چالاكییەکان به جۆرێك به‌رده‌وام بێت تا ده‌گه‌یه‌ینه ئامانج”.
هەروەها مامۆستا عه‌لی حه‌مەساڵح دەڵێت، ئامانجی مانگرتن به‌رامبه‌ر ئه‌و “سته‌مه‌یه كه له‌و كۆمه‌ڵه چالاكوان و ڕۆژنامه‌نووسەی بادینان كرا له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێرەوە، ده‌مه‌وێت به‌م شێوازه ناڕه‌زایه‌تی خۆم ده‌رببڕم”.

ئەم مامۆستایە دەشڵێت: مرۆڤ هه‌ركارێك ده‌كات له پشت ئومێدێكه‌وه ده‌یكات، ئومێده‌كه‌ش ئه‌وه‌یه هیوایه‌ك هەیە، بێده‌نگ بوون كارێكی خراپه، كاتێك مرۆڤ بێده‌نگ ده‌بێت مانای وایه شتێك نامێنێته‌وه دژایه‌تی شتێكی دیكه‌ی پێی بكه‌ی.
مامۆستا عەلی داوای کرد، چالاكوانان، پارێزه‌ران و دادوه‌رە‌كان چاودێری كه‌یسی ئەو ڕۆژنامه‌نووسانه بكەن و فشار درووستبكەن بۆ ئازاد بوونیان.
س.ح