پێنجشەممە, 19 يول 2018 – 11:56 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
پاش ئەوەی سوپای تورک و چەتەکانی لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا هێرشیان بۆ سەر عەفرین دەستپێکرد، دەیان هەزار هاوڵاتیی عەفرین ناچاربوون ماڵ و ژیانیان بەجێبهێڵن و بەرەو شەهبا ئاوارەبن، ئەو ئاوارانە لەدۆخی زۆر نالەباری ژیان دان.
تاکە ڕێکخراوێک کە هاوکاریی ئەو ئاوارانە دەکات و لە ڕووی پزیشکی و پێداویستییە ژیانییەکانەوە هاوکارییان دەکات مانگی سووری کوردە.
مانگی سوور ئاشکرایکردووە، کە چارەسەری پیزیشکییان پێشکەش بە شەش هەزار و ٨٠٧ ئاوارەی عەفرین کردووە، کە دوو هەزار و ٦٧٧یان منداڵ بوون و هەزار و ٤٣ی دیکەشیان ژن بوون.
مانگی سوور هەوروەها ڕایگەیاندووە، کە لەو ماوەیەدا پێنج منداڵ بەهۆی ئەوەی دەرمانی چارەسەریی و کەرەسەی پزیشکیی پێویست لە بەردەستدا نەبووە گیانیان لەدەستداوە.
بۆ ئەوەش مانگی سووری کورد بانگەوازیی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی تەندروستی و مافەکانی مرۆڤی کردووە، کە لەوە زیاتر ئەو هاوڵاتیانە پشتگوێ نەخەن و هاوکاریی، دەرمانی چارەسەری و کەرەسەی پزیشکییان بۆ بنێرن.
ب.ل