وەزیری پەروەدە ماوەی هەفتەیەک پشووی بۆ سەرچەم ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتەکەی ڕاگەیاند و دەڵێت بەو هۆیەوە ساڵنامەی خوێندن هەموار دەکەنەوە.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران لە دابەزینی پلەکانی گەرمی بریارماندا لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ( حکومی – ناحکومی ) پشوو دەبێت تا رۆژی یەکشەممە ٣٠ی ١ی ٢٠٢٢ واتا رۆژی یەکشەممە پشوو دەبێت.
وەزیری پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەشڵێت: ئەو هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوانەی وەرزی یەکەم کە ئەنجام نەدراون لە رۆژی دووشەممە ٣١ی ١ی ٢٠٢٢ دەستپێدەکرێتەوە، کارگێری ناوەندەکانی خوێندن خشتە ئەو تاقیکردنەوانەی کەماون بۆ قوتابیان و خوێندکاران رادەگەیەنن بەمەرجێک بەیانیان لەکاتژمێر ٩:٣٠ ی بەیانی دەستپێبکات، پاش ئەنجامدانی ئەو تاقیکردنەوانەی کە ماون خوێندنی وەرزی دووەم دەستپێدەکات “.
لە بارەی قوتابخانەکانی (سابیس ) و (نێودەوڵەتییەکان) و ( بیانییەکان ) کە پرۆگرامی تایبەتیان هەیە دەڵێت “دەتوانن تا وادەی ئاماژەپێکراو بە شێوازی خوێندنی ئۆنلاین بەردەوام بن”.
وەزیری پەروەردە ئاشکراشی کردوو، ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بۆ قەرەبووکردنەوەی ماوەی لەدەستچوو ، ساڵنامەی خوێندن هەموار دەکاتەوە.
ها-غ