هەینی, 6 يول 2018 – 07:20 ڕۆژنیوز – برادۆست
لە گوندی هەرچێڵان-ی دەڤەری برادۆست، کە ڕۆژانە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تۆپباران و بۆردوومان دەکرێت و لە سنوورەکەدا جەندین بارەگای سەربازیی تورکی تێدایە، ژمارەیەک زۆر قەوانی فیشەک و فیشەکی نەتەقیوی تێدایە.
منداڵانی ئەو گوندە بێ ئەوەی هەست بە مەترسییەکان بکەن، وەک ئەوەی بوکەشوشەیان بەدەستەوە بێت یاریان پێدەکەن، لەکاتێکدا لە ئەگەری تەقینەوەی ئەو فیشەکانە ڕەنگە ژیان لەو منداڵانە بسەنێتەوە یانیش بەشێکی جەستەیان ببێتە قوربانیی.
ش.ف/