چوؤرشەممە, 27 يون 2018 – 09:52 ڕۆژنیوز – قەندیل
هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەکانی بناری قەندیل بەردەوامە، لەو بۆردوومانانەدا ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنیی دەکەنە ئامانج.
یەکێک لە منداڵەکانی بناری قەندیل، کە ناوی عەلی ڕزگارە و تەمەنی ١٢ ساڵانە و لە باڵایان لەدایکبووە، بەردەوام دروشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ” لەسەر زمانییەتی، لە وەڵامی ئەو پرسیارەماندا کە لەو هێرشانە ناترسیت؟ وتی: هەمیشە بۆردوومان هەیە لەسەر گوندەکەمان، بەڵام من ناترسم، چونکە کەسانێک هەن کە بەرگریمان لێدەکەن.
پاشان چووین بۆ گوندێکی دیکەی بناری قەندیل بەناوی ماڤنا، لەوێ منداڵان بە وتنی “بەخێربێن هەڤاڵ” پێشوازییان لێکردین، یەکەم پرسیاریان ئەوە بوو کە ئێوە کێن لێرە چی دەکەن، کاتێکیش وەڵاممان دانەوە ڕۆژنامەنووسین دەستبەجێ لێمان نزیکبوونەوە بۆ ئەوەی قسەمان لەگەڵ بکەن.
ئەو منداڵانە وتیان، کە ئێمە لە گوندی خۆمان دا دەژین و یاری دەکەین و لە کەسیش ناترسین.
کاتێک لەو منداڵانە جیادەبینەوە کە هەر یەکەیان بۆنی ئازادیی لە هەبوونیانەوە دێت، بیر لەوە دەکەینەوە، کە منداڵانی قەندیل گەورەترین ئازادیخوازەکانن.
ب.ل