منداڵانی مەخمور داوای پاراستنی منداڵانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن

منداڵانی کەمپی شەهید ڕۆستەم جوودی لە مەخمور هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانە دەکەن و بانگەوازی پاراستنی منداڵانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن.


منداڵانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور بە ڕاگەیەندراوێک ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوا دەکەن و داوای پاراستنی مافەکانی مندالانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن.

ژیندا یەڵدز لە خوێندنگای شەهید سالح کەندال ڕاگەیەندراوی مندالانی کەمپەکەی خوێندەوە کە وەهایە:

'' ئێمە وەک مندالانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور بانگ لە ڕای گشتی جیهان دەکەین کە نابێت منداڵ ببێتە قوربانی هێرشەکان، کوشتنی مندالان و مانەوەیان بێ پەروەردەکردن بۆ تەواوی مرۆڤایەتی شەرمە، ئێمە داوا دەکەین کە مندالان لە پەروەردەکانیان دانەبڕێن.

ئەمڕۆ پەروەردەی مندالانی ڕۆژئاوای کوردستان و یارییەکانیان دەبنە قوربانی شەڕ، ئەمەش بۆ تەواوی مرۆڤایەتی شەرمێکی گەورەیە".

ب.ش