منداڵێكی دوو ساڵان به‌ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستدا

ئۆتۆمبیل له‌منداڵیكی ته‌مه‌ن دوو ساڵانیدا و دوای گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار گیانی له‌ده‌ستدا.


دره‌نگانێكی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له‌ شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، منداڵیك به‌ناوی (دێرین عه‌بدولڕه‌حمان) به‌ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستدا .

 

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی، عه‌لی جه‌مال قه‌دوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، به‌ ڕۆژنیوزی داوه‌، ئۆتۆمبیلێك له‌ جۆری كامری، له‌ منداڵەکەیداوه‌ و به‌سه‌ختی برینداری كردوه‌ و پاشان بەهۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه‌ .

ک.س