منداڵێک لە گۆمێک ئاودا خنکا

لە گوندێکی سنووری شارۆچکەی شێخان منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵ لە گۆمێک ئاودا خنکا.


ئەمڕۆ لە گوندی نێچەی سەر بە شارۆچکەی شێخان لە پارێزگای دهۆک، منداڵیکی تەمەن حەوت ساڵ بەناوی (نەبیل جەمیل) لە گۆمێک ئاودا خنکا.

ئەو گۆما ئاوە تایبەتبووە بە ئاوخواردنەوەی مەڕ و ماڵات.

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک، لە ئەمساڵدا ٣١ کەس لە ئاودا خنکاون و ١٧ کەسی تریش لە خنکان ڕزگارکراون.

 

ش.ف