منداڵە سێ ساڵەکە و نۆ ژنی دیکە ئازادکران

منداڵە سێ ساڵەکە و نۆ ژنی دیکە لە دەستگیرکراوەکانی شاری سلێمانی ئازادکران.


کەمێک پێش ئێستا فەرهاد محەمەد، منداڵە سێ ساڵەکە و نۆ ژنی دیکە لە دەستگیرکراوانی دوێنێی سەکۆی ئازادیی شاری سلێمانی، ئازاد کران.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنیوز لە تارا حسێن، وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانی وەرگرتووە، کە ئەویش لەناو دەستگیرکراوەکاندا بوو، ئەو ژنانە لەدوێنێوە لە ئاسایشی سلێمانی ڕاگیرابوون و مانیان لە خورادن و خواردنەوە گرتووە و تا کەمێک پیش ئێستا ئازاد کران.

ش.ف