درەنگانی ئەمشەو موشەکێک لە گەڕەکێکی شارۆچکەی شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک کرا، بەر پرسانی ئیدارەی ناوچەکەش دەڵێن بێ زیانی گیانی بووە.
درەنگانی ئەمشەو موشەکێک لە گەڕەکی سمریتی ناوەندی شارۆجکەی شێخان لە سنوری پارێزگای دهۆک کەوتوەتە خوارەوە، وبەر هۆڵێکی میوانداری کەوت.
بەوتەی بەرپرسانی شارۆچکەکە موشەکەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، لە بارەی شووینی ئاراستەکردنی موشەکەکەش دەڵێن گومان دەکەن لە باشوری شارۆچکەکەوە ئاراستەکرابێت.
دواین جار لە ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە سەربازگەیەکی سوپای تورک لە باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا بە شەس موشەک بۆردومان کرا بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لەو هێرشەدا ڕانەگەیەندرا.
ها-غ