لەدوای بۆردوومانەکەی دەوڵەتی تورک بۆ گەشتێکی هاوڵاتیان لە سنوری بامەڕنێ کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی دوو منداڵ، میدیای پەدەکە و دەزگا سیخوڕیەکانی دەستیان کردووە بە دروست کردنی سیناریۆ بۆ پاراستنی دەوڵەتی تورک.
بە گوێرەی وتەی شاهیدحاڵان و خەڵکانی ناو گەشتەکە ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕوویداوە، سوپای تورکی داگیرکەر بۆردوومانی گەشتی هاوڵاتیانی کردووە، برقی عومەر، موختاری گوندی زێوە لە سنووری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاندووە “هێرشەکە بۆردوومان بووە و لە لایەن فڕۆکەی تورکییەوە ئەنجامدراوە”.
یەکێک لەو کەسانەی لە بۆردوومانەکەدا گیانی لەدەستداوە منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵان بووە و باوکی ڕایگەیاند ئەمڕۆ بۆ دڵخۆشی دەرچوونی لە قوتابخانە بەشداری ئاهەنگەکەیان کردووە بەڵام خەڵاتەکەی بووە مەرگی.
بەڵام میدیانی پەدەکە کار لەسەر ئەوە دەکەن پەکەکە بەو هێرشە تۆمەتبار بکەن، هەندێک لە میدیاکانیان دەڵێن تەقینەوە و بۆمبی چیندراوی پەکەکە بووە بەشێکیدیکەسیان دەڵێن هێرشی موشەکی پەکەکە بووە، بەڵام بەشداربوانی ئاهەنگەکە قسەی ئەو میدیایانە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن ڕاستیەکە ئەوەیە بۆردوومانی دەوڵەتی تورک بووە.
باوکی یەکێک لەو منداڵانەی لە بۆردومانەکەدا گیانی لەدەستداوە لەلێدوانێکدا بۆ میدیاکان بە گریانەوە وتی: فڕۆکەی تورکیا بۆردومانی کردین.
پەدەکە وەک بەشێک لە هاوکاریەکانی بۆ دەوڵەتی تورک لە هەموو ڕووداوێکدا پەکەکە تاوانبار دەکات، پێشتریش چەند سیناریۆیەکی بۆ تاونابارکردن و ناشیرینکردنی پەکەکە لە میدیاکانیەوە ئەنجامداوە.
یەکێکی دیکە لە شایەتحاڵانی ڕووداوەکە بە ڕاگەیاندنەکانی وت: ئێمە خەڵکی زێوە سەرین، سەر بە عەشیرەتی نێروە، نزیکەی هەزار کەس لەوێ بووین، لەنزیک گوندەکە سەربازگەیەکی تورکیا هەیە، ئەمە شانازیی ئێمەیە کە تورکمان هێناوە تەنیشت خۆمان تا ئاوا بمانکوژن؟!.
ئەو شاهید حاڵە کە کەسوکاری قوربانیەکانە وتیشی: بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار حەوت مانگە شەڕ دەکەن، بەڵام ئاگایان لە ماڵی خۆیان نییە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە بۆردوومانێکی سوپای تورکی داگیرکەر بۆسەر گەشتێکی هاوڵاتیانی گوندی زیوە سەری ناوچەی بامەڕنێ دوو منداڵ ئەو دوو کەسەی کە گیانیان لەدەستداوە، یەکیان ناوی یوسفە و تەمەنی ١٤ ساڵە، یەکێکی دیکەشیان ناوی ئەڤەند تەمەنی ١٠ ساڵێک دەبێت گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
ها-غ