مەراسیمەکان بۆ پیرۆزبایی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکە لە کامپی پەنابەرانی مەخمور بەردەوامە و خوێندکاران و هاوڵاتیان بە جۆشەوە پێشوازیی لێدەکەن.
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، لە بەردەوامیی مەراسیمەکانی پیرۆزکردنی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، خوێندکاران و هاوڵاتیان لە مەیدانی چاند و هونەری کامپەکە گربوونەتەوە و بە جۆشێکی گەورە ئەو ڕۆژە پیرۆز دەکەن.
شوێنی پیرۆزباییەکە بە ئاڵا و پانکاردەکانی پەکەکە، هەپەگە، یەژاستار، و وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕازێندراوەتەوە.
بەرنامەکان و بەشداربووانی پیرۆزباییەکە بەمشێوەیەیە:
وتار لەلایەن ئەنجومەنی گەلەوە
گروپی موزیکی وەقفی ژنانی مەخمور
گروپی هەڵپەڕکێی کەوانی زێڕین
گروپی شانۆی چاند و هونەر
گروپەکانی موزیک و هەڵپەڕکێ
هونەرمەند بەربانگ
هونەرمەند ئەدیپ جان
ب.ک