لەسەر ڕووداوی کوژرانی دوو هاوڵاتی سەربە عەشیرەتی شەمر لە شەنگال، ئەنجومەنی خۆبەڕیوبەریی دیموکراتی شەنگال، بە ڕاگەیاندراوێک سەرەخۆشیی لە عەشیرەتی شەمر کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە عەشیرەتی شەمر وەک یەکێک لەو عەشیرانەیە کە وەک دراوسێیەکی باش پەیوەندییان لەگەڵ ئێزدییەکانەوە هەبووە و هاتووە: لە مێژوودا شەمر و ئێزدییەکان پێکەوە ئەم خاکەیان پاراستووە، لە شەڕی دژی چەتەکانی داعشیش، شانبەشان شەڕمان کردووە و خوێنمان پێکەوە ڕژاوە، بێگومان ئامانجی ئەم ڕووداوەی دوایی، دروستکردنی ئاڵۆزی لە نێوان شەمر و ئزدییەکان بووە و بە مەبەست کراوە، تا ئارامیی ناوچەکە تێکبدەن، بەڵام باش دەزانین کە هیچکات ئەو ڕۆحە مێژووییەی پێکەوە گرێدراوەمان، بەم ڕووداوە کە ڕاستییەکەی نازاندرێت، نابڕدرێت.
لە کۆتاییش هاتووە: وەک ئەنجومەنی خۆبەڕیوبەریی دیموکراتی شەنگال، سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو دوو کەسە دەکەین، هیوادارین ڕاستیی ڕووداوەکە ئاشکرابێت و تاوانباران بە سزای خۆیان بگەن.
ب.ک