مەزڵوم عەبدی: سوریا ناگەڕێتەوە دۆخی پێش ٢٠١١

فەرماندەی گشتیی قەسەدە، جەختدەکاتەوە، کە دۆخی سوریا ناگەڕێتەوە پێش ٢٠١١ و ڕایدەگەیەنێت: پرۆژەی خۆبەڕێوبەریی دیموکراتی ئیدی بووەتە ڕاستییەک.


مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تۆڕی هەواڵی ئەلعەرەبیە لەسەر گۆڕانکارییەکانی سوریا و دۆخی کورد قسەی  کردووە.

عەبدی لەسەر دانوستانەکانی نێوان ڕژێم و قەسەدە وتی: ماف بەپێی قوربانیدان و هەڵویستەکان دەدرێت، ئەوەی پێکهاتەکانی گەلی ئێمە داویانە، کەمتر نییە لە گەلانی دیکە، داواکاریی ئێمە مافێکی ڕەوایە و خۆبەڕێوبەریی دیموکراتی نوێنەرایەتیی دەکات.

عەبدی لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: شێوەی سەربازیی ناتوانێت ببێتە چارەسەر، نمونەشی ئەم ساڵانەی دوایین، بۆیە هیوادارین سەپاندنی ڕێگەچارەی سەربازیی بەلاوە بنرێت، خۆبەڕێوبەریی دیموکراتی ئیدی پرۆژەیەکی ڕاستەقینەیە، کە لەناو ناچێت، بەبێ ئەوەش چارەسەری لە سوریا پێکنایە. 

عەبدی جەختی لەوە کردەوە، پێویستە ئازارەکانی سوریا چارەسەر بکرێت، لە ڕێگەی کار بۆ گۆڕانکاریی دیموکراتی لە وڵات، لەسەر بنەمای بەرگرییەکە هەڕەشە و مەترسی بۆسەر سوریا و گەلانی دروست نەکات.

لەسەر کۆبوونەوەکانی دەرەوە دەربارەی سوریا، عەبدی وتی: هەموو ئەو هەوڵ و دانوستانانەی لە ساڵانی ڕابردوو بەبێ ئامادەبوونی نوێنەری خۆبەڕێوبەریی ئەنجامدراون، هیچ ئەنجامێکیان لێنەکەوتەوە کە پێداویستییەکانی سوریا دابین بکات، ئەم دانوستانانەش، ئەنجامیان وەک ڕێککەوتنەکانی ئیدلبە.

لەکۆتایی قسەکانیدا مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، وتی: پێویستە هەموو پێکهاتەکان بەبێ جیاوازیی لە کۆمیتەی نووسینەوەی دەستووری بنەڕەتی سوریا بەشداربن، ئەوکات پێویستە بوترێت"چارەسەری سوری، دەستوری سوری و دانوستانی سوری".

ش.ف