مەزڵوم عەبدی: پێویستە ڕووسیا و ئەمریکا بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن

مەزڵوم عەبدی داوای لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەمریکا و ڕووسیا کرد کە بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن و ڕێگە نەدەن دیمۆگرافیای هەرێمەکانی سەرێکانی و گرێسپی لەلایەن تورکیا و چەتەکانەوە بگۆڕدرێت.


مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە، لەپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند:" پێویستە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەمریکاو  ڕووسیا بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن و ڕێگە نەدەن دیمۆگرافیای هەرێمەکانی سەرێکانی و گرێسپی لەلایەن تورکیا و چەتەکانی بگۆڕدرێت".

عەبدی ئاماژەی بەوەشکردووە:" پێویستە ڕێککەوتنی ناوبژیوانی بەڕێز پێنس و بەڕێز پۆمپیۆ جێبەجێ بکرێت، هەروەها دەبێت گرەنتی ئەوەش بکرێت ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان پێشێلکاری بەرامبەریان نەکرێت و ڕووبەڕووی ڕفاندن نەبنەوە".

ب.ش