پێنجشەممە, 7 نوف 2019 – 21:34 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە، لەپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند:” پێویستە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەمریکاو ڕووسیا بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن و ڕێگە نەدەن دیمۆگرافیای هەرێمەکانی سەرێکانی و گرێسپی لەلایەن تورکیا و چەتەکانی بگۆڕدرێت”.
عەبدی ئاماژەی بەوەشکردووە:” پێویستە ڕێککەوتنی ناوبژیوانی بەڕێز پێنس و بەڕێز پۆمپیۆ جێبەجێ بکرێت، هەروەها دەبێت گرەنتی ئەوەش بکرێت ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان پێشێلکاری بەرامبەریان نەکرێت و ڕووبەڕووی ڕفاندن نەبنەوە”.
ب.ش