مەسرور بارزانی سەردانی لایەنەکان دەکات

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەینێت، لەچەند کاتژمێری داهاتوودا سەرۆکی هەرێم، مەسرور بارزانی ڕادەسپێریت بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەویش بەیاوەری شاندێک سەردانی لایەنەکانی دەکات بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەی حکومەتەکەی.


ئەمرۆ پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كۆبوویەوە لە كۆبوونەوەكەدا كە 97 پەرلەمنتار ئامادەبوون مەسرو بازرانی، بە دەنگی 87 پەرلەمنتار هەڵبژێردرا بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: دوای چەند كاتژمێرێكی دیکە سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەرسوومی سەرۆكایەتی دەردەکات و مەسرور بارزانی ڕادەسپێرێت لەماوەی 30ڕۆژدا ناوی وەزیرەکانی كابینەكەی پێشكەشی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بكات.

وتیشی: لە ئایندەیەكی نزیك مەسرور بارزانی، شاندێك پێكدەهێنێت و سەردانی تەواوی لایەنە سیاسیەكان دەكات بۆ ئەوەی لە كەمترین كاتدا، ناوی وەزیرەکانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشكەشی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بكات،  چاوەرواندەكرێت بەرلەو وادەیەی بۆی دیاری دەكرێت كابینەكەی پێشكە بكات لەبەر ئەوەی ڕێکكەوتنی سیاسیی لەنێوان تەواوی لایەنە سیاسیەكان كراوە.

د.ع