مەسیحییەکان داوای پۆستی باڵا لە حکومەتدا دەکەن

ئەندام پەرلەمانە کریستیانەکان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئەوەی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان دراوە بە پێکهاتەی تورکمان، داواش دەکەن پۆستێکی باڵایان لە سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێبدرێت.


ئێوارەی ئەمڕۆ لەدوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ئەندام پەرلەمانەکانی کریستیان لە بەردەم بینای پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆنگەریەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا ڕۆمی هەکاری، سەرۆکی لیستی کلدان و ئاشوری، قسەی کردوو وتی: خۆشحاڵین بەوەی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان دراوە بە پێکهاتەی تورکمان، داواش دەکەین پۆستێکی باڵا لە سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بدرێت بە کریستیانەکان بۆ ئەوەی کەمینەکان خۆیان لە بەڕێوبردنی هەرێمی کوردستاندا ببیننەوە.

د.ع