مەلا عەبدولکەریم شارباژێڕی کۆچی دواییکرد

مەلا عەبدولکەریم شارباژێڕی، مامۆستای ئاینیی و ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیی، لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دواییکرد.


کاتژمێر ٠٧:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، مەلا عەبدولکەریم شارباژێڕیی، مامۆستای ئاینیی و ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیی، لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.

عەبدولکەریم سەعید، ناسراو بە عەبدولکەریم شارباژێڕی، ساڵی ١٩٤٦ لەدایکبووە و مامۆستای ئاینیی ئیسلام بووە، ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیی بووە و ماوەیەکیش بەرنامەی 'باوەڕیی' لە تەلەفزیۆنی ستێرک پێشکەش دەکرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ مەلا عەبدولکەریم شارباژێڕی لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەی خوێنەوە کۆچی دواییکرد، ئەمڕۆش یەکەم ڕۆژی پرسەکەیەتی لە مزگەوتی شێخ ڕەزا لە گەڕەکی سەروەریی شاری سلێمانی.

س.ح