ناسر یاگز ٩٣ ڕۆژ و فادیلە تۆک ٣٣ ڕۆژە مانیان گرتووە

چالاکی مانگرتن لە خواردنی بێسنووری ناسر یاگز لە دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە پێی ناوەتە ٩٣ـەمین ڕۆژ و چلاکییەکەی فادیلە تۆک-یش لە ٣٣ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.


ناسر یاگز ئەندامی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری کوردستان، لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ـەوە دەستی بە چالاکی مانگرتن لەخواردنی بێسنوور کردووە و بەردەوامە، هەروەها فادیلە تۆک ئەندامی ئەنجومەنی عەشتاری مەخموریش کە بەهەمان ئامانج ٢٠ی کانوونی دووەم دەستی بە مانگرتن لەخواردنی بێسنوور کردووەو ئەویش درێژە بەچالاکییەکەی دەدات.

ناسر یاگز، لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ـەوە دەستی بە چالاکی مانگرتن لەخواردنی بێسنوور کردووە، ناسر لە رۆژی ٩٣ـیەم بە بەرخۆدانێکی بەهێز بەردەوامی بە چالاکییەکەی دەدات، بە وتەی پزیشکەکان دۆخی تەندروستیی قورس بووە، چاوەکانی کەم دەبینێت، تووشی سەرئێشە بووە، هەروەها لێدانی دڵیشی باش نییە، بەڵام یاگز سەرەڕای ئەو کێشانە بەردەوامە لە چالاکییەکەی و بانگی تێکۆشان لە هەموو کەسێک دەکات.

هەروەها فادیلە تۆک، ٣٣ ڕۆژە بەردەوامە لە چالاکییەکەی و کێشەی تەندروستیی بۆ دروست بووە، بەڵام پێداگرە لەسەر چالاکییەکەی، بەپێ قسەی پزیشکەکان فادیلە کێشەی وەک دابەزینی فشاری خوێن، سەرگێژبوون و بێتاقەتیی هەیە.

س.ح