ناسنامەی دوو کرێکارەکەی کەلار ئاشکرا بوو

دوای ئەوەی دوو گەنج کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانن و لە شارۆچکەی کەلار کە کرێکاربوون، گیانیان لەدەستدا، ناسنامەیان ئاشکرا کرا، کە ئاوارەن لە کامپی پەنابەران لە شارەدێی عەرەبەت.


کەمێک لەمەوبەر، ناسنامەی ئەو دوو کرێکارە ئاشکرا کرا، کە بەیانی ئەمڕۆ لە خانووەکانی پرۆژەی لانە سیتی لە کەلار گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنیوز لە سەندیکای کرێکارانی گەرمیان وەریگرتووە، ئەو دوو کرێکارە ناویان 'موسا سەبری منجی، جودی فارس سەبری-یە'، و دانیشتوی کامپی ئاوارەکانی شارەدێی عەربەتی سەربە پارێزگای سلێمانیین.

جێگای ئاماژەیە، پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، کە بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان گومان دەکرێت مۆلیدە لە ژوورەکەیان کاریکردبێت و بەهۆی غازی مۆلیدەوە گیانیان لەدەست دابێت.

س.ح