چەکدارانی پەدەکە و جەندرمەی دەوڵەتی تورک، لە کۆمەڵکوژیی هەولێردا ٨٣ کەسیان کۆمەڵکوژکرد، کە لە ناویاندا ٢٠ ڕۆژنامەنوس هەبوون و تائێستاش تەرمەکانیان بێ سەروشوێنە.
سبەینێ ٢٥ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر یەکێک لە پەڵە ڕەشەکانی ناو ڕۆژژمێری خیانەتی پەدەکە، کە چەکدارەکانی هاوشانی جەندرمەی تورک لە ناو شاری هەولێردا ئەنجامیاندا، کە تێیدا ٨٣ ڕۆژنامەنووس، سیاسەتمەدار و هونەرمەند و برینداری بێ بەرگریی، شەهیدکران.
٢٠کەس لەوانەی کۆمەڵکوژ و بێسەرشوێن کراون ڕۆژنامەنووس بوون،
کە لە ڕۆژنامەکانی ڕۆژ، وڵاتی ڕۆژ و تەلەفزیۆنی مەد تیڤیی کاریان دەکرد، هەتا ئێستاش چارەنووسی هیچ یەکێکیان ئاشکرا نەکراوە.
ناسنامەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە کۆمەڵکوژیی ساڵی ١٩٩٧ی هەولێر کۆمەڵکوژ و بێسەروشوێن بوون:-
١- محەمەد نادر گەزنەیی ناسراو بە خۆگر، ساڵی ١٩٧٠ لە هەولێر لەدایکبووە.
٢- ئازاد محەمەد ناسراو بە کەمال، ساڵی ١٩٧١ لە ڕواندوز لەدایکبووە.
٣- شوانە حەمەلاو ناسراو بە ڕێباز، ساڵی ١٩٧١ لە سلێمانی لەدایکبووە.
٤- ئیدریس عەلی محەمەد ناسراو بە ئازاد، ساڵی ١٩٧٣ لە پێنجوێن لەدایکبووە.
٥- ڕەجەب محەمەد ساڵح ناسراو بە گۆران، ساڵی ١٩٧١ لە کەلار لەدایکبووە.
٦- گەلاوێژ کەمال حەسەن ناسراو بە ڕەوشەن، ساڵی ١٩٧١ لە سلێمانی لەدایکبووە.
٧- یوسف خالید نەجیب ناسراو بە موراد، ساڵی ١٩٧٣ لە سلێمانی دایکبووە.
٨- حامید بەرزنجی ناسراو بە کاوە، ساڵی ١٩٧٣ لە کەرکوک لەدایکبووە.
٩- ئیسماعیل عەبدوڵا کوردە ناسراو بە ئارام شەقڵاوە، ساڵی ١٩٧٢ لە شەقڵاوە لەدایکبووە.
١٠- گەلاوێژ عارف مەحمود ناسراو بە بەرخۆدان، ساڵی ١٩٧٥ لە سلێمانی لەدایکبووە.
١١- شێخ کامەران هیرانی ساڵی ١٩٦٨ لە هیران لەدایکبووە.
١٢- پەری عوسمان محەمەد ناسراو بە پەیام، ساڵی ١٩٧٣ لە سلێمانی لەدایکبووە.
١٣- ناهیدە حەمەساڵح ناسراو بە ڕوکەن، ساڵی ١٩٧١ لە سلێمانی لەدایکبووە.
١٤- گونای گەلچلمەز ناسراو بە ڕوناهی، ساڵی ١٩٧١ لە پازارچک لەدایکبووە.
١٥- مێرخاس سەرێکانی ساڵی ١٩٧٠ لە سەرێکانی لەدایکبووە.
١٦- ڕۆنی مەڵازگرد ساڵی ١٩٧٨ لە مەڵازگرد لەدایکبووە.
١٧- ڕۆزا یوسف ناسراو بە ڕۆزا جودی، ساڵی ١٩٦٩ لە درباسییە لەدایکبووە.
١٨- جوان شێخۆ ناسراو بە هونەر، ساڵی ١٩٦٥ لە دێرک لەدایکبووە.
١٩- سەرکەوت خانەقینی ساڵی ١٩٧٢ لە خانەقین لەدایکبووە.
٢٠- بەکر دۆغان ناسراو بە نومان، ساڵی ١٩٦٨ لە ڕوحا لەدایکبووە.
س.س