نامەی ئەو كوردە بڵاوبوەوە كە لە ئەڵمانیا دژی گۆشەگیری خۆی سووتاند

لەبەردەم دادگایەكی ئەڵمانیا پەنابەرێكی كورد دژی گۆشەگیری ئۆجالان خۆی سووتاند، دوای خۆشی نامەیەكی بەجێهێشت.


پەنابەرێكی كوردی دانیشتووی ئەڵمانیا، بە ناوی ئووغوور شاكار، تەمەن ٤٠ ساڵ كە خەڵكی شاری دێرسم-ی باكووری كوردستانە، دوێنێ لە بەردەم دادگای‌ شاری كریفێلد-ی وڵاتی ئەڵمانیا بۆ ئیدانەكردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالانی ڕێبەری پەكەكە خۆی سووتاند.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو پەنابەرە لە بەردەم دادگاكەدا بەنزینی بەخۆیدا كردووە و خۆی سووتاندووە و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی شارەكە كراوە، لە ئێستادا باری تەندرووستی ناجێگیرە.

ئووغوور شاكار بەر لە خۆسوووتاندنی نامەیەكی بە هاوڕێیەكی خۆیداوە، كە لە ناوەرۆكی نامەكەیدا گۆشەگیری سەر ئۆجەلان و بێ هەڵوێستی وڵاتانی ئەوروپا ئیدانە دەكات و پشتیوانی خۆشی لەمانگرتووان دەكات و ئەمەش دەقی نامەكەیەتی:

هاوڕێیانی هێژا...

من گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ، ئیدانە دەكەم و سڵاو لە هاوڕێ چالاكوانەكانم دەكەم، ئەوانەی ئەوەندە ژیانیان خۆشدەوێ كە ئامادەن لەپێناویدا بمرن.

بزووتنەوەی پەكەكە فەلسەفەی "بەرخۆدان ژیانە"ی فێری ئێمە كرد، ئێمە لە هەر شوێنێك بین، پێویستە بەرخۆدان بكەین. باوەڕم وایە چالاكییەكی گەورە ئەنجام دەدەم لە دژی ئەو هێزانەی دەیانەوێت و هەوڵ دەدەن بە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی گەلی كورد لەناوببەن.

من ئیدانەی وڵاتانی ئەوروپاش دەكەم، كە گوایە لانكەی دیموكراتین، هەروەها ئیدانەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەكەم كە چاو، گوێ و زمانی خۆیان لە بەرامبەر چالاكیی ئەو هاوڕێیانەم دادەخەن كە لە بەردەم سی پی تی لە چالاكیدان، من تووندوتیژی پۆلیسی ئەڵمانیا و فشارەكانی لەسەر كوردان بەنەفرەت دەكەم.

لە بری ئەوەی ئێمە وەك كۆیلە بژین، بانگی هەموو كوردان دەكەم كە لەپێناو ژیانی ئازاد شەڕ بكەین،

ئێمە سەردەكەوین.

ئێمە لە دەوری ئەو چالاكانەی مانگرتن لە خواردن‌ دەبینە قەڵغان كە لە دەوری ڕێبەرایەتی ئێمە بوونەتە قەڵغان.

بێ سەرۆك ژیان نابێ.

بژی سەرۆك ئاپۆ.

هەڤاڵ ئووغوور

ك.س