
ناوی خوێندکارە وەرگیراوەکان لە زانکۆ و پەیمانگا ڕاگەیەندرا
ناوی خوێندکارە وەرگیراوەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا.
وەک پێشتر کاتەکە ئاشکراکرابوو، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ ناوی خویندکارە وەرگیراوەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا و دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەڕی زانکۆ لاین-ەوە ئەنجامەکە وەربگرنەوە.
دوێنێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا، د.خەتاب شێخانی، سەرۆکی لیژنەی وەرگرتنی خویندکاران ئاشکاری کرد، کە بۆ ئهمساڵی خوێندن وهزارەتی خوێندنی باڵا له توانایدایە ٣٩ ههزار و ٥٧ كورسیی خوێندن بۆ دهرچوانی پۆلی ١٢ دابین بكات.
وەک شێخانیی، باسی کرد، ٥٧ هەزار و ٤٢ خویندکار فۆڕمیان پێشکەش بە وەزارەت کردووە، بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان، تا ئێستا ٢٨ هەزار و ٦٠٩ خوێندکاریان وەرگیراون، کە دەکاتە ڕێژەی ٥٣٪، بەڵام بەهۆی ئەوەی هێشتا کورسیی ماون پڕ بکرینەوە، ڕێژەکە بەرزتر دەبێتەوە بۆ ٦٠٪.
هەروەها، وتی:، کەمترین نمرەی وەرگیراو، ٤٣. ٦٠٪ بووە و ڕێژەی ٧٠٪ی کورسیییەکان بۆ دەرچووانی خولەی یەکەم بووە و ٣٠٪کەی دیکە بۆ دەرچووامنی خولی دووەم دەبێت.
http://www.regayzanko.com/student/index.php
ش.ف