ناوەندێكی عەرەبیی بۆ مافەكانی مرۆڤ، بڕیارەكەی دادگای هەولێر ئیدانە دەكات و داوای دەستبەجێ ئازادكردنی گیراوانی بادینان دەكات.
ئەمڕۆ ناوەندی خلیج بۆ مافەكانی مرۆڤ كە بارەگاكەی لە لوبنان، لە بەیاننامەیەكدا لە بارەی بڕیارەكەی دادگای هەولێر و گیراوانی بادینانەوە، بە توندی ئیدانەی بڕیارەكەی دادگای هەولێری كردوە بۆ سزادانی پێنج رۆژنامەنووس و چالاكوانەكەی بادینان بە شەش ساڵ زیندانیكردن.
ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە، دادگای هەولێر، سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بەسەر پێنج ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بادیناندا سەپاند و ئەوەش ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
ئەو ناوەندە، كە داوای دستبەجێ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكەی دادگا و ئازادكردنی گیراون دەكات، لەبارەی ئەو دۆسیەیەیشەوە دەڵێت: ئەو جۆرە بڕیارانە، مەترسین بۆ سەر ئازدایی ڕادەربڕین و كاری ڕۆژنامەوانیی لە هەرێمی كوردستان.
ناوەندی خلیج بۆ مافەكانی مرۆڤ وەك خۆی دەڵێت، ڕێكخراوێكی ناحكومیی قازانجنەویستە و كار لەسەر پشتگیریی و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ دەكات لەناوچەی كەنداو و چەند وڵاتێكی دراوسێی وەك (سعودیە، عومان، بەحرەین، كوێت، ئێران، عێراق، قەتەر، ئیمارات، یەمەن، سوریا و ئوردن) و بارەگاكە لە لوبنانە.
ئـ ت