پلانێکی نوێی سوپای تورکی داگیرکەر و پەدەکە ئاشکرادەکرێت، کە خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا و عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پەدەکە سەرپەرشتیی دەکەن.
ئاژانسی میزۆپۆتامیا لە ڕاپۆرتێکدا پشت بە سەرچاوەی تایبەت ئاشکرایکردووە، کە حولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری دەوڵەتی تورک لە دوایین سەردانیدا بۆ ناوچە سنوورییەکان، لەگەڵ عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پەدەکە و بەرپرسانی باڵای هێزە تایبەتەکانی پەدەکە کۆبووەتەوە.
ئاژانسەکە ئاشکراشی کردووە، لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردراوە کە ئەو بنکە و بارەگا سەربازییانەی کە بۆ سوپای تورک ئامادە کراون و پێشتر هێزە تایبەتەکانی پەدەکەیان تێدا جێگیرکراوە، لەمەودوا ئەندامانی “تیمی خەنجەر” کە تیمێکی جاشی سەربە دەوڵەتی تورکە لەگەڵ لیوای چواری سەر بە پەدەکە بەهاوبەشیی لێی جێگیردەبن.
میزۆپۆتامیا ناوی بەشێک لەو فەرماندانەی پەدەکە و جاشەکانی سوپای تورکی بڵاوکردووەتەوە کە لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبوونەتەوە، لەوانە؛ محەمەد فازڵ محەمەد، یەکێک لە بەرپرسانی لیوای چواری و فەرماندەی بنکەی گردێ خاکی حەیدان لە بێگۆڤا، موقەدەم حاجی زوبێر بابات، ئەندامی تیمی خەنجەر، محەمەد سەبری بەنەک، حاجی بەنەک، ئیحسان کەنعان ئۆغڵو، ئەدیب بابات، سلێمان بیلەم، لوقمان بەنەک.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، ئەو گروپانە لە چوارچێوەی پیلانی هابوەشی خولوسی ئاکار و عەلی عەونی لە ناوچەکانی بێگۆڤا، نێروە و زاویتە بەناوی هێزی تایبەتی پەدەکەوە جموجوڵ دەکەن.
ب.ل