پێنجشەممە, 29 مار 2018 – 11:18
ڕۆژنیوز- ئەمیر خانەقیی
ناڕەزایەتییەکان لە دژی سیستمی پاشەکەوتی مووچە خانەقین-یشی گرتەوە و مامۆستایان و فەرمانبەران گردبوونەوە.
ئەمڕۆ، مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شارۆچکەی خانەقین-ی سەر بە پارێزگای دیالە بۆ یەکەم جار دژی سیستمی پاشەکەوتی مووچە لەبەردەم بینای یەکێتی مامۆستایانی کوردستان گردبوونەوە.
لە شارۆچکەی خانەقین، بەهۆی ئەوەی ناوچەیەکی دابرێندراوە لە هەرێمی کوردستان و کیشە لەسەر لەنێوان حوکەمتی هەرێم و عێراق، لەسەر میلاکی هەردوولا مامۆستا و فەرمانبەر دامەزرێندراون، ئەوانەی سەر بە حکومەتی عێراق-ن مانگانە لەکاتی خۆیدا مووچەی تەواو وەردەگرن، بەڵام مووچەخۆرانی سەر بە هەرێمی کوردستان ٤٥ ڕۆژ جارێک و بە پاشەکەوتکراوی مووچەکانیان وەردەگرن.
شایەنی باسە لە سەرتاسەر شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان ناڕەزاییەتییەکان دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ لە ڕۆژی پێنجەمیدایە و بڕیاریشە تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان، کە هەڵگرتنی سیستمی پاشەکەوتی مووچە و دابەشکردنیەتی لەکاتی خۆیدا، خۆپیشاندان و بایکۆتی دەوام بەردەوام دەبێت.
ش.ف