به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی پێشبینیه‌كانی كه‌شواهه‌وا بۆ ئه‌مڕ‌ۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی ڕاگەیاند و داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی كاری زۆر پێویستدا نه‌بێت هاتووچۆ نه‌كه‌ن.
ئاسۆ كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی بڵاویکردەوە “پێشبینیده‌كرێت كاریگه‌ریی ئه‌م شه‌پۆلی به‌فر بارینه به‌رده‌وامی هه‌بێت و كه‌شوهه‌وا ناجێگیر ده‌بێت و ئاسمان له‌نێوان هه‌ور‌و به‌فر بارین ده‌بێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە “كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله تا ئێواره به‌رده‌وامی ده‌بێت، له‌شه‌ودا لاواز ده‌بێت و له‌دره‌نگانی شه‌ودا كۆتایی پێدێت، هاوكات ئاستی بینین كه‌مه به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌وه، جوڵه و ئاراسته‌ی با مامناوه‌ند ده‌بێت، هه‌ندێك جاریش چالاك ده‌بێت، به‌ئاراسته‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵات بۆ باشور وه پله‌كانی گه‌رما نزمه و له‌شه‌ودا زیاتر نزم ده‌بێته‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی ئه‌وه‌ی خستووەتەڕوو “سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و جوڵه و ئاراسته‌ی با مامناوه‌ند ده‌بێت به‌ئاراسته‌ی باكوری ڕۆژهه‌ڵات بۆ باكور، پله‌كانی گه‌رما به‌نزمی ده‌مێنێته‌وه و له ناوه‌ڕاستی هه‌فتەی داهاتووه‌وه پله‌كانی گه‌رما به‌رزبوونه‌وه به‌خۆوه ده‌بینن، به‌ڵام له‌شه‌واندا پله‌كانی گه‌رما به‌نزمی ده‌مێنێته‌وه”.