نوێترین ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکان بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی ڕۆژی ٨ی ئەم مانگەی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاری بڵاوکردەوە، کە لە چەلێ لەدژی سوپای تورک ئەنجامیان دابوو.


ڕۆژی ٨ی ئەیلول لەسەر گردی کۆردینەی سەربە چەلێی جولەمێرگ چالاکییەک لەدژی سوپای تورک ئەنجام درا، لەو چالاکییەدا چوار سەربازی سوپای تورک کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستی گەل- هەپەگە، پێشتر لەبارەی ئەو چالاکییەوە ڕایگەیاندبوو:"گەریلاکانمان ڕۆژی ٨ی ئەیلول کاتژمێر ٠٨:٠٠ی بەیانی لەسەر گردی کۆردینەی سەربە چەلێی جولەمێرگ چالاکییەکیان لەدژی سوپای تورک ئەنجامدا، لە چالاکییەدا پێگەکانی سوپای تورک تێکشکێندران و چوار سەربازیش کوژران".

س.ح