نوێنەرانی ئەنەکەسە لەگەڵ چاوشئۆغڵو کۆبوونەوە

نوێنەرانی ئەنەکەسە لە ئەنقەرە لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلۆ کۆبوونەوە.


لەکاتێکدا لەچوارچێوەی هەوڵەکانی یەکێتیی نەتەوەیی کورددا، خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێگای بە ئەنجومەنی نیشتیمانیی سوریا-ئەنەکەسە دا، کە بارەگاکانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەنەوە، بەڵام ئەنەکەسە لەگەڵ دووژمنانی کورد کۆبووەوە.

نوێنەرانی ئەنەکەسە لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە و چاوشئۆغڵو لە تویتێکدا نووسیوێتی:"لەگەڵ نوێنەرانی ڕەوای کوردانی سوریا و شاندی دەستەی نەتەوەیی کورد کۆبوومەوە. ئێمە پشتگیری خۆمان بۆ ڕۆڵی ئەوان لە پڕۆسەی سیاسی و هاوپەیمانی نەتەوەیی سوریادا دەردەبڕین. لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەمان بە ڕێکخستنەکان تیرۆر پەکەکە / یەپەگە دا کە زیان بە کورد دەگەیەنن".

سەردانی شاندەکەی ئەنەکەسە بۆ ئەنقەرە، ناڕەزایی زۆری گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای بەدوای خۆیدا هێناوە.

ش.ف