نوێنەرایەتی هەدەپە: ئەگەر زانیاریمان نەدەنێ خۆپیشاندان دەکەین

نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە لە هەولێڕ ڕایگەیاند، کە ئەگەر بەرپرسانی هەولێر لەبارەی ئەندامە بێسەروشوێن کراوەکەیانەوە زانیارییان نەدەنێ خۆپیشاندان دەکەن.


محەمەد وەفا کۆچاکلی، ئەندامی هەدەپە لە هەولێر، ماوەی نۆ ڕۆژە بێ سەروشوێنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن ئاسایشی ڕاپەڕینی هەولێرەوە بانگکراوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەباریەوە لە دەستدا نییە، بەرپرسانی ئاسایش-یش هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نادەنە هەدەپە.

بەرپرسانی نوێنەرایەتی هەەپە لە هەرێمی کوردستان، سەردانی ئاسایش و دەزگا پەیوەندیدارەکانیان کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە.

بەرپرسانی هەدەپە لەو بارەیەوە بۆ ڕۆژنیوز دوان و ڕایانگەیاند، کە تا ئێستا بە فەرمی هیچ وەڵامێکمان نەدراوەتەوە، ئەگەر بە زووترین کات بەفەرمی لەبارەی محەمەد وەفا کۆچاکلییەوە زانیارییان نەدەنێ، ئەوا لەبەردەم دادگا و دەزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان دەکەن.

ک.ک