پێنجشەممە, 21 يون 2018 – 12:46 ڕۆژنیوز – قەندیل
گەلی کورد زیاتر لە هەموو گەلان لە خاک و وڵاتی خۆی دوورخراوەتەوە، بە بچوک بینراوە و وڵاتەکەیان تاڵان کراوە، بەڵام لەلایەکەوە هەمیشە لە سەر ئەو خاکەی بەردەوام لە ژێر هێرشی داگیرکەردا بووە بە ئازادیی ژیاون.
گەلی کورد نیشتمانیان بە کانگای ئازادیی دەزانن و ناوی نیشتمان لە سەر منداڵەکانیان دەنێن، خانەوادەیەکی کورد کە لە کاتی هێرشەکانی سەر عەفرین چووبوونە ئەوێ و پشتگیریی خەڵکیان کردبوو، ئێستا چوونەتە بناری قەندیل.
سەرنج ڕاکێش ئەوەیە، کە ئەو خانەوادەیە بچوکترین منداڵەکەشیان هێناوە بۆ بناری قەندیل، نیشتمان تەمەنی سێ ساڵانە و لە کاتی هێرشی سەر عەفرینیشدا خۆی گەیاندبووە ئەوێ.
هەرچەند نیشتمان ئەوەندەی پێویست لە مەترسییەکان تێناگات، بەڵام لە دڵەوە بە پێکەنینەوە و بە هەستەکانی هەڵوێستی خۆی دەردەبڕێت و لە سەر دەفتەرەکەی شێوەی شەڕڤانان و گەریلاکان و چالاکوانان دەکێشێت.
نیشتمان ئێستا لەگەڵ خانەوادەکەی لە بناری قەندیل و لەنزیک چالاکیی قەڵغانی زیندوو دەمێنێتەوە و بە ئامادەبوونی ورەی چالاکوانانی بەرزکردووەتەوە.
س.ح