نێچیرڤان بارزانی، ئامادەین كێشەكان بەپێی دەستور چارەسەر بكەین

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەریەك لە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبووە، دوای كۆبوونەوەكان ڕایگەیاند، هەرێم ئامادەیە، بەپێی دەستور كێشەكانی لەگەڵ حكومەتی عێراق چارەسەر بكات.


ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم، بەسەرۆكایەتی شاندێك، گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقدا كۆبووەوە.


دوای كۆبونەوەكان لەبەیاننامەیەكدا نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند:"ئەمڕۆ لە بەغدا لەگەڵ سەرۆك وەزیران، سەركۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبومەوە و دوپاتم كردەوە كە هەرێمی كوردستان ئامادەیە سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عێراق بەپێی دەستور چارەسەر بكات و لە هەمو بوارەكاندا هاوكاری و هەماهەنگی بكەین".


بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، لەمیانی كۆبونەوەكەدا لەگەڵا سەرۆكی هەرێم، سەرۆك كۆماری عێرق جەختیكردوەتەوە لەسەر گرنگی خستنەگەڕی هەوڵەكان بەپێی دەستور و بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان، لە پێناو چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەریەك لە حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان.


یەكەم سەردانی نێچیرڤان بارزانییە وەك سەرۆكی هەرێم بۆ بەغدا، كە ١٠ی ئەم مانگە سوێندی یاسایی خوارد.

 

ئەم سەردانەش لە كاتێكدایە، دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوان یەكێتی و پارتییەوە ناجێگیرە.


د.ح