نێچیرڤان بارزانی مەسرور بارزانی ڕاسپارد

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كاندیدبوونی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ حكومەتی هەرێم، کە پێویستە لەماوەی ٣٠ ڕۆژدا كابینەكەی پێشكەشی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بكات.


ئەمرۆ لە شاری هەولێر، نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی، كانیدی پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاسپارد.

ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنێ پەرلەمانی هەرێم لە کۆی ٩٧ ئەندامی ئامادەبوو، بە دەنگی ٨٧ ئەندام مەسرور بارزانیی وەک ناوزەد بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەسەند کرد.

س.ح