دوای ئەوەی ٢ی ئەم مانگە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان چووە بەغدا و ئیمانیۆل ماکرۆن’ی سەرۆکی فەرەنسای بینی، بڕیارە ئەمڕۆ لە تورکیا ئەردۆغان ببینێت.
ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٢:٠٠، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەردۆغان کۆبێتەوە.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی و چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا “نانی بەیانیان پێکەوە خواردووە”.
شاندەکەی سەرۆکایەتی هەرێم ئەندامی هیچ حزبێکی تێدا نییە جگە لە پەدەکە، و بریتین لە ‘فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، كەریم سنجاری بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، فەلاح مستەفا راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان’.
ڕوون نییە سەردانە بۆچییە، بەڵام لە کاتێکدایە، سوپای تورکی داگیرکەر بەشێکی زۆری باشوری کوردستانی داگیرکردووە و دەیان جار خودی ئەردغان بە ئاشکرا هەڕەشە و سوکایەتی بە ستاتۆی هەرێمی کوردستان کردووە.
س.ح